وەزیری زانیارییەکانی دەوڵەتی یاسایی یەمەن ڕایگەیاند کە میلیشیا حووسییەکانی یەمەن بە چاولێکردن لە گرووپی ئەلقاعیدە، داعش و ڕێژیمی ئێران دژبەرانی خۆیان لە شوێنە گشتییەکان و لە پێش چاوی خەڵکەوە ئیعدام دەکەن.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەتەوە، میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شەقامێکی شاری سەنعا ٩ کەسی مەدەنی بە تایبەتی منداڵێکیان لە پێش چاوی خەڵکەوەدا بەر دەسڕێژی گوللـە دا و ئێعدامیانی کرد.
لە کاردانەوەکان بە ئێعدامی ئەو ٩ هاووڵاتییە مەدەنییەی خەڵکی یەمەن بە دەستی میلیشیا حووسییەکان، پارلەمانی ئەو وڵاتە ئەم کردەوەیەی بە جینایەت ناوبرد و داوای لە کۆمەڵگەی جیهانیی کردووە کە ئەم جینایەتەی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران مەحکووم بکەن و بکەرانی ئەو جینایەتە بە توندترین شێوە سزا بدەن.
جێبەجێکردنی ئیعدامی ئەو ٩کەسە پاش هۆشداری مەعمەر ئەلڕیانی، وەزیری زانیارییەکانی یەمەن، لەهەمبەر جینایەتێک کە لەلایەن میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە لە سەنعا جێبەجێ دەکرێ، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.