پارێزگاری ورمێ ده‌ڵێ ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی بۆ پارێزگای ورمێ له‌به‌رچاو ده‌گیرێ زۆر که‌مه‌و به‌وه‌نده ئیعتباره ئه‌و پارێزگایه پێش ناکه‌وێ‌و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ که‌رتی تایبه‌ت به‌هێز بکرێ‌و سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ پارێزگای ورمێ ڕابکێشرێ.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت له حاڵێکدا باس له که‌میی بودجه‌ی ته‌رخانکراوی ده‌وڵه‌ت بۆ پارێزگای ورمێ ده‌کا که ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ش هه‌مووی له کاتی خۆیدا نادرێ‌و ساڵ بووه که نیوه‌ی ئه‌و که‌مه بودجه‌یه‌ش بۆ پارێزگای ورمێ دابین نه‌کراوه.
پارێزگاری ورمێ له کۆبوونه‌وه‌ی شوڕای پلاندانان‌و په‌ره‌پێدانی پارێزگای ورمێ‌دا گوتی له‌و ساڵانه‌ی دواییدا هه‌لی زۆر له‌بار بۆ کاری سه‌رمایه‌دانان‌و گه‌شه‌ی پارێزگای ورمێ له‌به‌رده‌ست‌دا بووه، به‌ڵام هه‌مووی به فیڕۆ چوون که قۆناغی ساڵانی ٨٤ تا ٩٢ خراپترینی ئه‌و کاتانه بووه.
ئه‌و گوتی له‌و ٨ ساڵه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت زۆرترین داهاتی مێژووی ئێرانی هه‌بوو، به‌ڵام هیچ کارێک بۆ گه‌شه‌و پێشخستنی پارێزگای ورمێ نه‌کرا. قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت ئاشکرای کرد که له ماوه‌ی ٨ ساڵ سه‌رکۆماریی ئه‌حمه‌دی‌نژاددا وه‌به‌رهێنان‌و سه‌رمایه‌دانان مه‌نفی سه‌دی ٢٤ بوو، که به له‌به‌رچاوگرتنی داهاتی زۆر‌و زه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌و کاته‌دا ئه‌و بارودۆخه بۆ پارێزگای ورمێ دڵته‌زینه.
ڕه‌خنه‌ی پارێزگاری ورمێ له ده‌وڵه‌تی پێشوو له حاڵێک دایه که له ماوه‌ی نیزیک به ٣ ساڵ سه‌رکۆماریی حه‌سه‌ن ڕوحانیش‌دا بارودۆخی ئاوه‌دانی‌و گه‌شه‌ی پارێزگای ورمێ هه‌ر وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئاڵوگۆرێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه.