خاڵه‌مه‌ری گۆره‌شێر، که‌سایه‌تیی خۆشناوی ناوچه‌ی میراوێی سه‌رده‌شت‌و دڵسۆزی به‌ئه‌مه‌گی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕات ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٣ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌مه‌ر سه‌دری‌زاده، ناسراو به خاڵه‌مه‌ری گۆره‌شێر؛ که‌سایه‌تی‌و تێکۆشه‌ری له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ته‌مه‌نی ٨١ ساڵێ‌داو له ئاوایی میراوێ کۆچی دوایی کرد.
خاڵه‌مه‌ری گۆره‌شێر له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیدا بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و له کاتی شۆڕشی ٤٦-٤٧ ی حیزبی دێموکڕات‌دا پاڵپشتیی سه‌ره‌کیی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات له‌و ناوچه‌یه بوو. دوای شۆڕشی ٥٧ و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشکرای حیزبی دێموکڕات چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیی حیزبی کرده شان‌و ئه‌گه‌رچی دوایه به‌هۆی چوونه‌سه‌رێی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی حیزب گه‌ڕاوه ژیانی ئاسایی خۆی، به‌ڵام تا له ژیاندا ما وه‌فاداری حیزب‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بوو.
حاجی‌مه‌ری گۆره‌شێر هه‌تا له ژیاندا ما پێوه‌ندیی خۆی به حیزبه‌که‌ی نه‌پساندو ماڵه‌که‌ی له گوندی گۆڕه‌شێر هه‌موو کاتێ شوێنی حه‌سانه‌وه‌و داڵده‌دانی پێشمه‌رگه‌کان بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاڵه‌مه‌ری گۆره‌شێر سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌می ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزو تێکۆشه‌ره ده‌زانێ.