دوای ڕاگه‌یاندنی ئاکامی رفراندۆمی قانوونی دژە پەنابەری لە سویس که بە قازنجی پەنابەران کۆتایی پێهات، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ ئیدارەی کاروو باری پەنابەران کۆبۆوە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢ مارس هه‌یئه‌تكی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رستیی زاهید شاعیری، به‌رپرسی كۆمیته بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەلومەرجی ئێستای ئێران لەگەڵ هەیئەتێکی بەرپرس لە کارووباری پەنابەری تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان کۆبوونەوە.
لەم دانیشتنەدا هەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هاوکات لەگەڵ خستنەڕووی کۆمه‌ڵێک بەڵگەو دێکۆمێنت لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی، باسی له مێژووی خه‌باتی حیزبی دیمۆکراتی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ری مافه ئینسانییه‌کانو خه‌بات له دژی کۆماری ئیسلامی کرد‌و باس له‌و مێتۆدانه‌ی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات کرا که هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ویستوویه‌تی له رێگای ئاشتی‌و وتووێژه‌وه مافه‌کانی کورد دابین بکا؛ به‌ڵام وڵامی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ داوا سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد كوشتن، زیندان، ترۆر، ئێعدام‌و میلیتاریزه‌كردنی كوردستان بووه.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و دیداره‌دا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ئیداره‌ی په‌نابه‌ری سویس‌و زۆربه‌ی وڵاته‌كانی خانه‌خوێی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی فریوكارانه له هه‌ركام له پێكهاته‌كانی ئه‌م ڕێژیمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له گرنگی مافی په‌ناخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌م كه‌نه‌وه‌و، شاندی حیزبی دێموكرات به هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌و دێکۆمێنت ڕه‌خنه‌ی له‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وان گرت‌و به هه‌ڵه‌ی زانی.
له‌م دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی كه‌مینه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت ” یارسان”ه‌کان كرا‌و، باس له چالاکییه‌کانی حیزب له‌م دواییانه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و دۆخی چین و توێژه جیاوازه‌کانی کوردستان‌و یه‌ک له‌وان كاسبكاران‌و كۆڵبه‌رانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دیداره بوون.
له‌و دیداره‌دا به‌رپرسانی ئیداره‌ی په‌نابه‌ریش کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ڕوو به شاندی حیزب هێنایه به‌ر باس که وڵامی پێویستیان پێدرانهوه.