پارێزگای ورمێ بۆ گه‌یشتن به هەلومەرجی ستانداری وه‌زاره‌تی بێهداشت‌و ده‌رمان پێویستیی به ٥ هه‌زار ته‌ختی نه‌خۆشخانه هه‌یه.
جه‌واد ئاقازاده، سه‌رۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەکانی پارێزگای ورمێ گوتی: ناوه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م پارێزگایه له بارودۆخی ئێستادا پێویستییان به ١٢٠٠ ته‌ختی نوێ هه‌یه، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ستانداردی وه‌زاره‌تی بێهداشت‌و ده‌رمان ٥هه‌زار ته‌ختی نوێ بۆ ئه‌م پارێزگایه پێویستە.
ناوبراو هەروەها گوتی: نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه زیاتر له ٣ هه‌زار و ٢٠٠ ته‌ختی كۆن و بێكه‌ڵكی تێدایه كه ئه‌م ته‌ختانه‌ش ده‌بێ ستاندارد بكرێنه‌وه.
محه‌ممه‌دڕه‌زار نه‌ورۆزی، ڕاوێژكاری وه‌زیری بێهداشت ده‌ڵێ دروستكردنی نه‌خۆشخانه له ئێران تێچوویه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و مه‌زنده‌ش ده‌كرێ كه بۆ هه‌ر ته‌ختێكی نه‌خۆش ده‌بێ نزیك به ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن له‌به‌ر چاو بگیردرێ و له هێندێك له شاره گه‌وره‌كان چونكه نرخی زه‌وی‌و کاروباری بیناسازی لەسەرێیە، هه‌تا یه‌ك میلیارد تمه‌نی تێده‌چێ. یانی بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ٢٠٠ تەختی ده‌بێ بڕی ٢٠٠ میلیارد تمه‌ن پێویستە.