دادگای شۆڕشی ورمێ حوكمی زیندانی بۆ دوو خوێندكاری كورد بڕییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردكاناڵ، لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ دوو خوێندكاری كوردی به ناوه‌كانی قادر عه‌بدوڵڵازاده و محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی دادگایی کردوەو قادری به ٥ ساڵ زیندان و محەمەد بە ساڵێک زیندانی ته‌عزیری حوکم داوە.
محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٣ له‌گه‌ڵ ١٦ كه‌سی دیكه له ڕه‌وتی ڕێپێوانی پشتیوانی كردن له كۆبانی له لایه‌ن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە گیرا كه پاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ئه‌م خوێندكاره‌ی به ساڵێک زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرد‌و ئەو حوکمە له دادگای پێداچوونه‌وەدا وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
پاش ته‌ئیدكرانی حوكمه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر ده‌سبه‌رسه‌رو بۆ كێشانی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
قادر عه‌بدوڵڵازاده‌ش له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌رو پاش مانگێک ڕاگرتنی له ژووری ئینفرادی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز ئه‌م خوێندكاره‌ی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی دادگایی‌و حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
شایانی باسه كه ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی زیندان له به‌ندی مه‌حكومینی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قاتڵه‌كان ڕاگیراون‌و سه‌ره‌ڕای داواكاریی ئه‌م دوو زیندانییه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی ١٢، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ وه‌ڵامی داوای ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.