ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕه‌شه‌ممه له ناوه‌ندی پارێزگاكانی ئیلام، سنه‌و كرماشان چه‌ندین مانگرتن و كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
له شاری ئیلام گرووپێك له كارمه‌ندەکانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی خوێن به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی ٢ مانگ زیاده‌كاری‌و جێژنانه له‌به‌رده‌م بینای ئه‌م ڕێكخراوه كۆبوونه‌وه.
گرووپێك له دوکاندارەکانی فرۆشتنی کەلوپەل‌و پێداویستیه‌كانی ماڵ له‌و شارەش به هۆی ئەو ماڵیاتە قورسەی خراوەتە سەریان، له‌به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند كه ناتوانن ئه‌م ماڵیاته قورس بده‌ن. ئیداره‌ی دارایی و ماڵیات هه‌ڕه‌شه‌یان له‌م كاسبكارانه كردوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ماڵیاته نه‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان داده‌گرن‌و دوکانەکانیان پێ دادەخەن.
له شاری سنه كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كانی ژێر چاودێریی “كومیته‌ی ئیمدادی خومه‌ینی” به هۆی نه‌دانی مانگانەی ١٠٠ هەزار تمه‌نی‌یەکانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌م بڕه پووڵە وه‌ڵامده‌ری لانیكه‌می ژیانیان نییه.
گرووپێك له كارمه‌ندەکانی شیركه‌تی ئیداره‌ی ئاو و زێرئاوی شاری سنه به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگی ڕابردوو له شوێنی ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی شبلی كۆبوونه‌وه.
له كرماشان گرووپێك له كرێكاران‌و كارمه‌ندانی شیركه‌تی “ته‌جهیزئاوه‌رانی پزیشكی” به هۆی پێنه‌دانی ٣ مانگ زیاده‌كاری، جێژنانه‌و هه‌قی ساڵانه له شوێنی كاره‌كه‌یان له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی بێستون كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
هه‌روه‌ها گرووپێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م شاره‌ش به هۆی پێنه‌دانی دوو مانگ مووچه‌و جێژنانه، بۆ دووهه‌مین جار له شوێنی كاره‌كه‌یان له بڵواری به ناو بێهێشتی، كۆبوونه‌وه‌ی کۆبوونەوە.