٦ وڵاتی شێخ نشینی شورای هاوكاریی كه‌نداو، گرووپی شیعه‌ی حیزبوڵلای لوبنان به تیرۆریست ناوبرد.
حیزبوڵڵای لوبنان له شه‌ڕی سووریه پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د و له شه‌ڕی یه‌مه‌ن پشتیوانی له شیعه‌كانی حوسی ده‌كه‌ن.
عه‌بدولله‌تیف ئێبنی ڕه‌شید ئه‌لزیانی، سكرتێری شواری هاوكاریی كه‌نداو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه عه‌ره‌بستان، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، عومان و كوه‌یت بڕیاریان دا كه ناوی حیزبوڵڵای لوبنان له لیستی تیرۆر باوێن.
سكرتێری گشتیی شوڕای هاوکاریی وڵاتانی كه‌نداو گوتی ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر ئه‌وه درا كه میلیشیاکانی حیزبوڵڵا لە پشت ڕاکێشانی مێرمنداڵان وڵاتانی كه‌نداو بۆ کردەوەی تیرۆریستی‌و تێکدانی ئەمنیەتی نیشتمانی لەو وڵاتانەن.
حیزبوڵڵای لوبنان بزووتنه‌وه‌یه‌كی شیعه‌یه كه له لایه‌ن ئێرانەوە پشتیوانی ده‌كرێ. ئه‌م گرووپه له شه‌ڕی سووریه له ته‌نیشت ئێران پشتیوانیی له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دهكاو له شه‌ڕی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران پشتیوانی له شیعه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ره‌یه به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستان شه‌ڕ ده‌كا.