به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ده‌ستی‌و گه‌شتیارییەکانی سنه ڕایگه‌یاند كه له ناوچه‌ی هه‌ورامان كوپه‌و گۆزه‌ی كۆتایی سه‌رده‌می مس و به‌رد دۆزراوەتە‌وه.
سه‌یدموحسێن عه‌له‌وی گوتی تیمێكی كه‌ونارناسی له نزیك ئاوایی ناو سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا شوێنێكی ژیانیان له ده‌ورووبه‌ری چۆمی سیروان به پێشینه‌ی زیاتر له ٥ هه‌زار ساڵ دۆزیوه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتی، ئه‌م شوێنه‌واره له كۆمه‌ڵێك سواڵەتی سه‌رده‌می مس و به‌رد له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاوێرێكی به‌ردینه كه له به‌ردی چه‌خماخه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی سواڵەتە دۆزراوه‌كان به ماده‌یه‌كی سوور داپۆشراون كه لە چەشنی له ده‌وروبه‌ری زاگرۆسیش دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌له‌وی ده‌ڵێ نموونه‌ی ئه‌م سواڵەتانەش پێشتر له شوێنه كه‌ونارناسییه‌كانی ڕۆژاوای ئێران له ته‌پۆڵكه‌ی گودین له كه‌نگاوه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه.
سیروان محه‌ممه‌دی قه‌سریان، له كه‌ونارناسانی پارێزگای سنه‌یه‌و ده‌ڵێ ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ورامان شوێنه‌واری سه‌رده‌می مس و به‌ردینه ده‌بینرێ.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌م شوێنه‌واره نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامی‌و گه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن مه‌ڕداران له نیوه‌ی دووه‌می هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین بووه.
هه‌ورامان له ناوچه كۆن‌و كه‌وناره‌كانی كوردستانەو پێشینه‌ی بۆ ٥ هه‌زار ساڵ له‌وه‌پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه.