ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكومكردنی به‌رته‌سك کردنه‌وه‌كانی ئازادیی ڕاگه‌یاندن له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنەکانی ئێران، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان به داخراو و نائازاد لە قەڵەم دا.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه كه له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنەکاندا زۆربه‌ی به‌ربژێره‌كان له لایه‌ن شورای نیگابانەوە “به هۆی پێبه‌نندنه‌بوونی به ئیسلام و كۆماری ئیسلامی و وه‌لیی فه‌قیه” ڕه‌دی سه‌لاحییه‌ت كران‌و نه‌یانتوانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
ئه‌م ڕێكخراوه كه مه‌قه‌ڕە‌كه‌ی له شاری پاریسی پێته‌ختی فه‌ڕانسه‌یه، وێڕای ئاماژه به سه‌ركه‌وتنی نیسبیی لایه‌نگرانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له دوو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری‌دا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویەتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و هاوپه‌یمانانی ریفۆرمخواز‌و میانه‌ڕه‌و ئیدی هیچ پاساوێكیان نییه بۆ ڕاگرتنی ٣٧ ڕۆژنامه‌نووس له زینداندا.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنووردا هاتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ته‌نیا به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان ڕازی نابن‌و كۆنتڕۆڵی هه‌موو ڕاگه‌یه‌نه‌كانی دژبه خۆیان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌تیشیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور، ئێران به زیندانی كردنی ٣٧ ڕۆژنامه‌وان و ڕاپۆرتنێر له پله‌ی پێنجه‌می زیندانی چالاكانی ڕاگه‌یاندن له ئاستی جیهان دایه‌و له بواری به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن له ساڵی ٢٠١٥ له نێو ١٨٠ وڵاتی جیهان له پله‌ی ١٧٣ دایه.