پاش چه‌ند جار هاتنه‌به‌رباس‌و وه‌درۆخستنه‌وه، سه‌رۆكی ڕێكخراوی مودیرییه‌ت‌و پلاندانان سه‌ر به ناوه‌ندی سه‌رکۆماری دواجار ڕایگه‌یاند که بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌مساڵ‌دا بڕی ٤٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن کورتی هێناوه.
محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت گوتی، به هۆی دابین‌نه‌بوونی داهاته پێشبینیێكراوه‌كان له قانوونی بوودجه‌ی ئه‌مساڵ‌دا، ده‌وڵه‌ت ناچاربوو بۆ دابینكردنی تێچووه‌كان له داهاته پێشبینی نه‌كراوه‌كان له‌سه‌ر بوودجه دابنێ.
ناوبراو له‌باره‌ی شوێنی دابینكردنی تێچووه‌كانی ئه‌مساڵی ده‌وڵه‌ت زانیاریی وردی بڵاو نه‌كرده‌وه به‌ڵام له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی‌دا گوتی ده‌وڵه‌ت بڕی ١١ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به‌رگه‌ی به‌شداری‌و به‌ڵگه‌ی خه‌زێنه‌ی بڵاو کردۆته‌وه.
پێشتریش سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕێژه‌ی بڕی کورتیهێنانی بوودجه ده‌وڵه‌تی ٥١ هه‌زار میلیارد تمه‌ن ڕاگه‌یاندبوو. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس له تاوتوێكردنی تێچوو و داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی ١٠ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا، پێشبینی كردبوو كه بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ٨٦ هه‌زار میلیارد کورتی بێنێ.
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی به‌رنامه‌و بوودجه‌ی مه‌جلیسیش مانگێك له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاند كه پشكی داهاته‌كانی نه‌وت له سه‌ندووقی گه‌شه‌ی میللی نه‌كراوه. ئه‌و گوتبووی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به تێنه‌کردنی ئه‌و پشکه له قانوونی لاداوه.
به‌پێی قانوونی بوودجه، ساڵانه ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی كه لانیكه‌م سه‌دی ٢٠ی داهاته‌كانی نه‌وت له سه‌ندووقی گه‌شه‌ی میللی بكا.
جگه له‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت له لایه‌حه‌ی ده‌ربازبوون له دابه‌زینی ئاوسانی دووهه‌م كه هاوینی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ كرا، بڕی ٥ میلیارد‌و ٢٠٠ میلیۆن دۆلاری له بوودجه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ئاوه سنوورییه‌كان‌و گه‌یاندنی ئاو بۆ ناوچه بێبه‌شه‌كانی له به‌رنامه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاسانكاریی بانكی بۆ كڕینی ماشێن و پێداویستییه‌كانی ماڵ خه‌رج كرد.