بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران ڕایگەیاند کە کامێرا چاوەدێرییەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران کوژێندراونەتەوە.
محەممەد ئیسلامی، بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هۆکاری کوژاندنەوەی کامێرا چاوەدێرییەکان لەلایەن ئێرانەوە پێبەند نەبوونی وڵاتانی ئورووپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناوکیی و خراپبوونی کامێرا چاوەدێرییەکانە لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییانە بەدژی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە کازم غەریبئابادی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەن وتی: تا ئەو کاتەی گەمارۆکان بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئارادا بێ، وڵاتانی ئورووپایی نابێ چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئێرانیان بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی هەبێ.