بەبۆنەی دەرچوونی سێهەمین خولی خوێندکارانی بەشی زمان و وێژەی کوردییەوە، ئاهەنگێک لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەبۆنەی دەرچوونی سێهەمین خولی خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی کوردییەوە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
بەشی زمان و وێژەی کوردی لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە دامەزرا، کە لەم کۆتا خولەدا ٤٣ خوێندکار بڕوانامەی کارناسییان پێبەخشرا.
شایانی باسە کە بەشی زمان و وێژەی کوردی هەموو ساڵێک لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی کۆنکوری سەراسەرییەوە پۆلێک خوێندکار وەردەگرێ و ئێستا ١٧٠ خوێندکار لەو بەشەدا سەرقاڵی خوێندنن. بەشی کوردی زانکۆی کوردستان لە سنە خاوەنی ٤ مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە و تا چەند مانگ لەمەوبەر دوکتور “سەجادی” سەرۆکی ئەو بەشە بوو و هەر لە دامەزراندنی ئەو بەشەدا دەوری سەرەکی گێڕا و بەرنامەکانی داڕشت، بەڵام لە ئێستادا دوکتور “پەشابادی” سەرۆکی بەشی زمان و وێژەی کوردییە لە زانکۆی کوردستان لە سنە.