کرێکاری خەڵکی شاری بانە بە ناوی “عەزیز عەزیزپەنا” و هەروەها کڕێکارێک بە ناوی “موختار گوڵچێهرە” خەڵکی ئاوایی “شمشێر”ـی سەر بە شاری پاوە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، “عەزیز عەزیزپەنا” خەڵکی شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوە بۆ نێو چاڵی ئاو گیانی لەدەستدا و هەروەها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا موختار گوڵچێهرە، خەڵکی ئاوایی شمشێر سەر بە ناوچەی پاوە، بەهۆی بەربوونەوە لەسەر دارە گوێز، گیانی لەدەستدا.
جێگەی ئاماژەیە کە لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی، ڕۆژانە خەڵک تووشی ڕووداوی کار دەبن و لەو بارەوە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ گرینگییەک بە کەرەستەی خۆپارێزیی کار نادەن بۆ و هەر بەو هۆیەوە هاووڵاتییان تووشی کارتەساتی دڵتەزێن دەبن.