لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتۆلەند لە بەردەم دادگای تاوانە ئابوورییەکانی تاران، مامۆستایانی خانەنشینکراوی ساڵی ٩٩ی هەتاوی و مامۆستایانی نێهزەتی سەوادئاموزی لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم، مامۆستایانی پارێزگای لۆڕستان لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی شاری خوڕەمئاوا، مامۆستایانی پارێزگای خووزستان لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی ئەهواز، مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان بۆ یازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی شاری تاران و کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی فەجر لە بەردەم بینای ئەو پاڵاوگەیە بەڕێوەچوو.