ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەشەممە مانگرتنو ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە كرێكاران لە شائاباد، ئیلام، ڕوانسەرو كرماشان بەردەوام بوو.
لە شاری ڕوانسەر گرووپێك لە كارمەندانی شیركەتی “ئۆفۆق پلاست” بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواكەوتنی زیادەكاریی ٤ مانگو هەروەها پێنەدانی جێژنانەی ئەمساڵیان لە بەردەم شیركەتی پیشەسازیی ڕوانسەر كۆبوونەوە.
لە شائابادی کرماشانیش كۆمەڵێك لە كرێكارانی شیركەتی “سپید شور” بە هۆی دواکەوتنی هەقدەستەکانیان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان گرت.
هەروەها گرووپێك لە كرێكارانی شیركەتی شارەداریی گەڕەكی ٥ی كرماشان بە هۆی تێنەكردنی مووچەی مانگی ڕێبەندان لە حیسابە بانكییەكانیان لە بەردەم شارەداری كۆبوونەوە.
لە ئیلامیش كۆمەڵێك لە مامۆستایانی گرێبەستی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێنەدانی مووچەی مانگی ڕێبەندانو جێژنانەکانیان لە بەردەم ئیدارەی فێركردنو پەروەردە كۆبوونەوە.