لە کاتێکدا بەرپرسانی باڵای گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە گەڕاونەتەوە بۆ ئەفغانستان، بەرپرسانی دەزگای زانیاریی ئەمریکا لەم بارەیەوە هۆشداری دەدەن و دەڵین: گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە دەتوانێ لە ماوەی ساڵیک بۆ دوو ساڵدا سەرلەنوێ خۆی لە ئەفغانستان زیندوو بکاتەوە.
ئێسکات بێریێر، بەرپرسی ئاژانسی زانیارییە بەرگرییەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دانیشتنی ساڵانەی زانیاری و ئاسایشی نەتەوەییدا وتی: بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئێمە لە ئیستادا گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە پێویستی بە دوو ساڵ کاتە بۆ بووژانەوەی لە ئەفغانستان و دەبێ ئەمریکا هەموو رێکارێک بگرێتە بەر و ئیزن نەدا کە گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە سەر هەڵبداتەوە و ئاسایشی ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسی بکات.
هەر لەم پێوەندییەدا “دەیوید کۆهێن” جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی “سیا” وتی: ئەمریکا دەبێ ئەوە بزانێ کە گرووپە تێرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش لە ئەفغانستاندا سەرلەنوێ خۆیان دەبووژێننەوە بۆ هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر ئەمریکا و دەبێ هەموو جموجۆڵەکانی ئەلقاعیدە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی ئەمریکادا بێ.