٨ پەناخوازی خه‌ڵكی شاری پاوە لەلایەن تورکییەوە ڕادەستی گرووپی “ئەلنوسرە”ی سووریە کران.
حکومەتی تورکیە لە ٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١دا، هەشت پەناخوازی خەڵکی پاوە کە بەنیازبوون له ڕێگه‌ی تورکیەوە بگه‌ن به ئورووپا، دەسبەسەر و ڕادەستی گرووپی تێرۆریستی “ئەلنوسرە” له سووریە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ناوی ئه‌و هه‌شت كه‌سه بریتین له: “دەماوەند پاک سرێشت”، “موبین وەلەد بەیگی”، “ئەفشار ڕۆستەمی”، “بەهمەن شادڕەوان”، “مەسعوود حەیدەری”، “سەعید ئەحمەدی”، “فەردین دەروێش پوور” و “هیدایەت ڕووخزادی”.
جێی ئاماژه‌یه كه ئەو هەشت پەناخوازەی خه‌ڵكی پاوه کە لەگەڵ ٥٧ پەنابەری دیکەی خه‌ڵكی هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەسبەسەر دەکرێن و له ڕێگه‌ی شاری “ئه‌عزاز” له باكووری سووریەوه ڕاده‌ستی گرووپی “ئه‌لنوسره” ده‌كرێن. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پێش چوونە ناو ئەعەزاز گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هەشت هاوڵاتییە پاوەییه له به‌رده‌ستدا نییە.