دادوڵا کیازێهی، سووتەمەنیبەری بەلووچ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە زاهیدان گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بە ناوی “دادوڵا کیازێهی” بە ماشینی تویتا لە شارەکی گاودارانی زاهیدان، لە کاتی ڕۆیشتندا بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ دەیدەنە بەر دەسڕێژ و بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەی ناوبراو لە ئاکامدا گیانی لەدەست دەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، کوژران و برینداربوونی سووتەمەنیبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم ڕووی لە هەڵکشانە و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە تەقە لە خەڵکی کاسبکاری بەلووچ دەکەن و دەیانکوژن.