سیاسەتی هەڵاواردنی سیستماتێکی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە، زانکۆکانی کوردستانیشی گرتەوە.
پاش دەسپێکی ناونووسی بۆ کوتانی ڤاکسینی کرۆنا بۆ خوێندکاران، زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە زانکۆی کوردستان لە سنە خرانە دوایین ڕیزبەندەکانی ناونووسین و هاوکات لەگەڵ ئەوەش ناونووسین لە زانکۆ کوردییەکان بەپێی پلەی خوێندکاریی دەکرێت و یەکەم گرینگی بۆ خوێندکاری دوکتورا و پاشان ماستەر و لیسانس دەدرێت کە ئەم هەڵاواردنە جیا لە بێهیوای و ناڕەزایەتی توێژی خوێندکار و ڕووناکبیری کۆمەڵگا، هیچ دەرەنجامێکی دیکەی نابێت.
کردەوەی هاوشێوەی ئەوە و جیاوازی دانان لەنێوان زانکۆکانی کوردستان و باقیی ناوچەکانی ئێران نیشان لە هەڵاواردنی سیستماتیک، بەرچاوتەنگی و بیرتەسکی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.