“مریەم مورادنیا” خوێندكاری پزیشكیی شاری دیواندەرە خەڵاتی نۆبێلی ئێرانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێ بەخشرا.
هاوکات لەگەڵ مریەم مورادنیا (٥٠) كاندیدی دیکە بەشداریی کێبڕکێی هەڵبژاردنی خەڵاتەكەیان كردبوو، کە لە ئاکامدا مورادنیا خوێندکاری پزیشکیی کورد بە لێوەشاوەیی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
خەڵاتی نۆبێلی ئێرانی بە كەسانێک دەدرێ كە لە بواری پزیشكی و پیراپزیشكی داهێنانێکی بەرچاوی پزیشكی پێشكەشی كۆمەڵگا دەكەن.
شایانی باسە کە “مریەم مورادنیا” ٥٠ وتاری پزیشكی لە گۆڤارە جیهانییەكان بڵاوكردوەتەوە و ٣ كتێبی پزیشكی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.