لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتۆلەند لەبەردەم دادگای تاوانە ئابوورییەکانی تاران، کڕیکارانی کانگای بەردی گڵتون لەبەردەم بینای فەرمانداریی شاری زەرەند، مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان بۆ دەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی شاری تاران و کرێکارانی بەنداوی شەفاروودی ڕزوانشار لەبەردەم ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوو.