سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ پێنجەمین ڕۆژ، بەردەوامە لە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ناوچەی برادۆست لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای تێرۆیستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئیران جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانی لە ناوچەی برادۆست کردووەتەوە ئامانج.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هێرشانە هیچ دەسکەوتێکی سەربازیی جگە لە لەناوبردنی سروشتی ناوچەکە نەبووە و هێزی پێشمەرگە هەمووکات لە سەنگەری بەرخۆدان و تێکۆشان ئامادە و بەردەوامە.