هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسداران لەسەر ڕێگاکانی ناوچەی سەردەشت، بۆ پشکنینی مۆبایلی هاووڵاتییان چەندین بازگەیان داناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ماوەی چەند ڕۆژە، هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لەسەر ڕێگاکانی ناوچەی سەردەشت چەندین بازگەیان داناوە و هەر هاووڵاتییەک لەو بازگەیانە تێدەپەڕێ، مۆبایلەکانیان لێ وەردەگرن و دەیپشکنن.
شایانی باسە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاکە پتر لە جاران لە کوردستان هەست بە نامۆیی و ترس دەکا، هەر بۆیە لە شوێنە جۆراوجۆرەکان، هیزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕاسپاردووە کە پشکنین بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان بکەن و بیانخەنە ژێر چاوەدێریی توندەوە.