بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی ڕێژیمەوە، گۆلی زرێباری مەریوان بەرەو وشکبوون دەچێ.
لە حاڵێکدا کە کوردستان یەکێک لە گرینگ‌ترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە باری سەرچاوەی ئاوی ژێرزەوییەوە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، کەمیی ئاو و پیسبوونی سەرچاوەی سروشتی ئاو و وشکبوونی گۆل و چەم و سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە.
گۆلی زرێبار به پانتایی ٢٥٠٠ میتری چوارگۆشه ئێستا له بارودۆخێكی خراپدایه و له سه‌دا ٦٠ی ئاوی خۆی له‌ده‌ستداوه؛ هاوکات کێشەی کەم ئاوی و ئاوی خواردنەوەی پیس بەربینگی باقیی شارە کوردییەکانی دیکەی گرتووە لەوانە شارەکانی مەهاباد، بانە و بەندی سەراوقەنبەری کرماشان کە بۆ ساڵانێکی زۆر باشووری ئەم شارەی تێرئاو دەکرد، کەچی ئێستا لە حاڵی وشکبووندایە.
ئێران به هۆی كه‌میی باران و وشكەساڵی تووشی قەیرانی كه‌م ئاوی هاتووە، به‌ڵام شێوه‌ی سەقەتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاو و كه‌ندنی چاڵی نایاسایی، دروستكردنی ده‌یان سه‌د و به‌نداوی بێسوود و گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی وشك بوونی تاڵاو و گۆلەکانی کوردستانە.