فیلمی سینەمایی زاڵاوا له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ئەرسەلان ئەمیری، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی حەوتوویی ڕەخنەگران و خه‌ڵاتی ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتیی فیلم واته “فیپێڕشی” لە ٣٦ یەمین خولی حەوتووی ڕەخنەگرانی ڤێنیز به‌ده‌ستهێنا.
ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆبوونەوەی کۆتایی بەشی پێشبڕکێی ٧٨ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز بەڕێوەچوو کە بەشێک لە ستافی سەرەکیی فیلمی سینەمایی زاڵاوا له‌وانه، ئەرسەلان ئەمیری ده‌رهێنه‌ر، سەمیرا بەرادەری و ڕوحوڵا بەرادەری بەرهەمهێنەر، ئایدا پەناهەندە یه‌کێک له نووسەرانى چیرۆکی فیلمەکە، نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام و هودا زەینولعابدین ئه‌کته‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه، ئاماده‌بوون و لەو ڕێوڕەسمەدا فیلمی زاڵاوا دوو خەڵاتی مسۆگەر کرد.