له سێهه‌مین ساڵۆگه‌ڕی مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێموكرات له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه كۆمه‌ڵێک لە په‌نابه‌رانی نیشته‌جێ له وڵاتی یونان خۆپیشاندانێکیان ڕێكخست.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، پۆلێک له په‌نابه‌رانی كورد نیشته‌جێ له وڵاتی یونان له به‌ردەم ده‌رگای باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناره‌زایه‌تیی خۆیان سه‌باره‌ت به مووشه‌كبارانی سێ ساڵ له‌وه پێشی قه‌ڵای دێموكرات و هه‌روه‌ها تۆپباران و بۆردومانی سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهه‌لات و باشووری كوردستانیان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌ڕبڕی.
جێی ئاماژه‌یه له‌و گردبوونەوەیەدا درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردکوژی تاران دووپات کرانەوە.