چەند کاتژمێر پاش هێرشی دڕۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە فڕۆکەخانەی هەولێر، کازم ئەلفەرتووسی، وتەبێژی گوردانەکانی”سەیدولشوهەدا”، یەکێک لە گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، هەڕەشەی بەردەوامیی هێرشی سەربازیی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکا.
کازم ئەلفەرتووسی، وتەبێژی گوردانی سەیدولشوهەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەوان و دەوڵەتی عێراقدا بۆ ڕاوەستانی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا نەکراوە، وتی: ئەمریکا تاوانبارە بەوەیکە هێزێکی نوێی هێناوەتە بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
جێی ئاماژەیە کە هێندێک لە شڕۆڤەکارانی سیاسیی عێراق لەسەر ئەو باوڕەن کە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراقدا.