وەزیری دەرەوەی فەرانسە، سەرەڕای ناوبردنی گرووپی تاڵیبان بە درۆزن و چەواشەکار وتی: فەرانسە لە هەر جۆرە پێوەندییەک لەگەڵ گرووپی تاڵیبان خۆی دەبوێرێ و حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی ناناسێ.
ژان ئیۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرانسە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کاناڵی ٥ی فەرانسە وتی: گرووپی تاڵیبان هەر لە ئێستاوە دەستیکردووە بە درۆکردن، ئەو گرووپە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئیزن بە هەموو هاووڵاتییانی بیانی و ئەفغانی دەدەین کە بە ئازادیی ئەفغانستان بە جێبهێڵن، بەڵام هەموو وتەکانیان دوور لە ڕاستین و هەر بۆیە فەرانسە هیچ جۆرە پێوەندییەکی لەگەڵ ئەو وڵاتە نابێ و حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی ناناسێ.
شایانی باسە کە ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەرانسە پاش ئەوەیکە چەند ڕۆژ پێش ٢٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی ئەمریکایی کە دەیانویست لە فڕۆکەخانەی “مەزار شەریف”ەوە ئەفغانستان بە جێبهێڵن بەڵام گرووپی تاڵیبان ئێزنی چوونەدەرەوەی لە ئەفغانستان پێیان نەدا، هاتووەتە ئاراوە.