حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی، زیندانیی سیاسیی کورد که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له میدیاکان‌دا باس له ئازادبوونی کرا، هێشتا به‌رنه‌بوه‌و له زیندانێکی نیزیک شاری خاش له پارێزگای سیستان‌و به‌له‌چستان به‌ند کراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزیک له حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی، به‌ندکراوی سیاسیی کورد به “کوردستان‌و کورد”ی ڕاگه‌یاند که حوکمی ئازادبوونی ئه‌و به‌ندکراوه کورده له دادگا ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رپرسانی زیندان‌و ناونده ئه‌منیه‌تی‌یه‌کان لێی له بیانوو بوون‌و ڕێیان له ئازادبوونی ئه‌و گرتوه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئه‌وه‌ی لێ زیاد کرد که حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی ئاگادار کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر تۆبه‌نامه بنووسێ‌و له‌لای ناوه‌ندی خاوه‌ن سه‌ڵاحییه‌ت تۆبه‌نامه‌که‌ی ئیمزا بکا له زیندان ئازاد ده‌بێ، ده‌نا بۆ درێژه‌ی ماوه حوکمه‌که‌ی بۆ زیندانی ته‌ورێز راده‌گوێزرێ.
حه‌مه‌ده‌مین ئاگوشی هاوڕێ لەگەڵ ئیرەج محەممەدی و ئەحمەد پوولادخانی خەڵكی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان‌و محارەبە لە رێگەی هاوكاری كردنی حیزبەكانی دژبەری رێژیم ساڵی ٨٦ دەستبەسەرو پاش دادگایی كران لە لقی ٢ی دادگای نیزامیی سه‌ربه رێكخراوی قەزایی هێزە چەكدارەكان حوكمی ئێعدام لە رێگەی تیرەبارانیان بەسەردا سەپا.
شایانی باسه ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بە ١٠ ساڵ زیندان‌و دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری زاهیدان كەم كرایەوە.