ڕۆژ شەممە رێکەوتی ١١ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ، بۆ زیندوو راگرتنی ناو و یادی شەهیدانی ١٧ خەرمانانی قەڵای دێموکڕات و شەهیدانی ٢٦ خەرمانانی میکۆنوسی ئاڵمان، کۆڕیادێکی پڕشكۆی بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی خەرمانان، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزب و نوێنەری کۆمەڵێک لە حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان، لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری لیللەسترۆم بەڕێوە برد.
کۆڕیادەکە بە سروودی ئەی شەهیدان،کە لەلایەن کۆڕی سروودەوە پێشکەش کرا، دەستی پێکرد. پاشان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگەی رزگاری و بە تایبەت شەهیدانی خەرمانان ساتێک بێ دەنگی راگەیەندرا. هەر بە دوای ئەوەدا، مۆمی رێز گرتن لە خەبات و فیداکاری شەهیدان کە لە ژێر وێنەی شەهیدەکان داندرابوون، لەلایەن کەس و کاری شەهیدان و ژمارەیەک لە سیما دیارەکانی حیزب (بەرێزان کاک سمایل بازیار، کاک ئەبووبەکر قەدی کورد، دوکتور کوێستان گادانی و خاتوو گوڵاڵە شەرفکەندی) داگریسێندران.
لە سەرەتای بەرنامەدا هەر دوو خاتوونی پێشکەشکار شنۆ مێهرپەروەر و بەفرین رۆستەمی، دوو قەتعەی ئەدبی تایبەت بەو بۆنەیان پێشکەش کرد.
دواتر هاشم رۆستەمی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی نۆروێژ لەلایەن کۆمیتەی حیزب و کۆمیتەی بەرێوەبەریی یەکیەتی ژنانی دێموكراتەوە وتارێکی کورتی پێشکەش کرد.
بڕگەیەکی دیکەی ئەم کۆڕیادە تەرخان کرا بوو بۆ وتاری دوکتور کوێستان گادانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی بەرێوەبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات.
خاتوو کوێستان لە وتارەکەی خۆیدا وێرای باسێکی تایبەت بە موشەک بارانی قەڵای دێموکرات و شەهید بوونی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزبکەمان، باسی لەو وێکچوونانە کرد کە لە بەینی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەنەی و هاوڕێیانی لە ئاڵمان و موشەک بارانی ١٧ی خەرمانان لە قەڵای دێموکڕات هەن.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆڕیادەکەدا خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی تێکۆشەری ناسراوی حیزب، وتارێکی تایبەت بە کارەساتی مێکونووس کە دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی تێیدا شەهید بوون، پێشکەش کرد.
شایانی باسە کە هەیئەتێکی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ بەشدارییان لەم مەرسیمەدا کرد و بەو بۆنەوە وتارێکیان پێشکەشی بەشداربووان کرد. لەو وتارەدا جگە لە هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و گەلی کورد سەبارەت بە موشەک بارانی قەڵای دێموكڕات، ئاماژە بە سیاسەتی دۆستانەی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ و گەلی کورد بە شیوەی گشتی کرا.
لە بڕگەکانی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا بەڕیزان کاک هەمزە ئاگوشی و خاتوو کوێستان عومەرزادە بە پێشکەش کردنی پارچە هۆنراوە، هەروەها هاوڕێیانی دەنگ خۆش و هونەرمەند پیران قادر زادە، سەید لوقمان حوسەینی، کەریم سروش و هوشیار ئیبراهیمی بە سرود و مەقام و موزیکی تایبەت بەو یادە، بەشداریی کۆڕیادەکەیان کرد.
شایانی باسە کە پەیامی چەندین حیزب و لایەنی کوردستانی لەو کۆڕیادەدا خوێندرانەوە.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
27.
28.
29.
30.
31.
32.
33.
34.
35.
36.
37.
38.
39.
40.
41.
42.
43.
44.
45.
46.
47.
48.
49.
50.
51.
52.
53.
54.
55.
56.
57.
58.
59.
60.
61.
62.
63.
64.
65.
66.
67.
68.