“عەبدولقادر ئەلعەبیدى” وەزیرى بەرگری پێشووی عێراق سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە بشێوییەکانی عێراق و ناوچەکەدا، ئاماژەی بە چەند ڕاستییەک کرد.
“عەبدولقادر ئەلعەبیدى” لە لێدوانێکدا لەگەڵ کاناڵی UTV زۆر بە وردی باس لە ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەتایبەت عێراق و سووریە دەکات و دەڵێ: ناوەندى مەشق و ڕاهێنانى گرووپى تیرۆریستى داعش کە هێزەکانیان بۆ کوشتن و تۆقاندن ئامادە دەکرد و دەیانناردن بۆ عێراق، لە ئێران و سوریە بووە و تەنانەت فیلم و وێنە و زانیارى تەواومان لەسەر شوێنى مانەوەیان هەبووە و ئەمریکاییەکانیش لەم بابەتە ئاگادار بوون کە قاعیدە ٢ ناوەند و داعش ٤ ناوەندى لە نێوخۆى ئێراندا هەبووە.