وتهبێژى بزووتنهوهى تاڵیبان له پهیامێكدا ڕایگهیاند، “ئهركى ژنان تهنیا منداڵبوونه و پێویست ناكات بهشداریی له حكومهت و دەسەڵاتدا بکەن.”
سەید زیکروڵا ئەلهاشمی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی تۆلووع و لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ژنان لە کابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان وتویهتى:”پێویست ناکات ژنان بەشدارییان لە حکومەتدا پێ بکرێت، بەڵکو ئەرکی ئەوان تەنها بریتیە لە منداڵبوون”.
سەبارەت بە پرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە بەوەی کە ئایا ئەوان بڕوایان بەوە هەیە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، لەوڵامدا وتویەتی:”ئێمە نەمانوتووە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەموولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە، ئایا دانانی ژنان لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەیانکات بەنیوەی کۆمەڵ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تا چەند مافەکانیان پێشێل دەکرێت؟”.
وتەبێژەکەی تاڵیبان لەسەر قسەکانی نموونەیەکی هێناوەتەوە و وتویەتی:”لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا کە ئەمریکا و حکومەتی بەکرێگیراوی ئهفغانستان حوکمی ئەم وڵاتەیان کردووە، جگە لە لەشفرۆشی هیچ شتێکی تریان بڵاوکردۆتەوە؟، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین و کەس ڕێگەی ئەوەمان پێنادات”.
خاتوونە بێژەرەکەش پرسیاری ئەوەی لە بەرپرسەکەی تاڵیبان کردوە کە ئەوان لەشفرۆشی چۆن پۆڵێن دەکەن، یان چۆن دەکرێت هەموو ئافرەتان بە لەشفرۆشی تۆمەتبار بکەن، لەو کاتەدا هاشمی لە قسەکەی پاشگەز بۆتهوە و دهڵێ: “ڕۆڵی ژنان تەنها منداڵبوونە”.