بەهرام عەینۆڵاهی، وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران، لە دانیشتنی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند کە ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئیران ڕۆژانە گەیشتووەتە ٦٠٠کەس.
بەهرام عەینوڵاهی، ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە دانیشتنی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، سەرەرای ئاماژە بەوەیکە ڕۆژانە لە ئیران بەهۆی ئەو پەتایەوە زیاتر لە ٦٠٠کەس گیان لەدەست دەدەن وتی: ئەم پەتایە کارەساتێکی مرۆییە و تائێستا ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو پەتایەوە زیاترە لە ئاماری کوژراوانی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران وعێراق.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران وعێراقدا، ٢٣٠ هەزار کەس کوژراون، بەڵام لە ١٨ مانگی دەسپێک و گشتگیربوونی پەتای کۆرۆنا لە ئێران تا ئێستا زیاتر لە ١١٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەم پێوەندییەدا کارناسانی ئیرانی لەسەر ئەوە باوەڕەن کە ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی بڵاوی دەکاتەوە لەهەمبەر گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، دوورن لە ڕاستیی و ئاماری گیان لەدەستدان ٧ هێندەی ئەو ئامارانەیە کە بڵاودەکرێتەوە.