بەپێی هەواڵدەرییەکانی ئەمریکایی ترامپ ئامادەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ـە.
پاش بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی کشانەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان کە بوو بەهۆی ریسوایی دەوڵەتی بایدێن، پێگەی بایدێن لە ڕاپرسییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە و بەپێی وتەی سێناتۆرێک ترامپ چاو لە ڕووخانی دەوڵەتی بایدێن دەکات و بەو ئاکامە گەیشتووە کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەشداری بکات.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ئێسپۆتنیک، ئەگەری زۆری هەیە “دۆناڵد ترامپ”، سەرۆککۆماری پێشووی ئامریکا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤دا بەشدار ببێ.
سەرچاوە نزیکەکان لە ترامپ و چەند کەسایەتییەکی ئەمریکایی باس لەوە دەکەن کە چۆنیەتی کشانەوەی بایدێن لە ئەفغانستان و هەڵسووکەوتی ئەم دواییانەی بایدێن، ترامپی بەو قەناعەتە گەیاندووە کە بە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا دەتوانێ براوەی ئەم هەڵبژاردنانە بێ.