سپای تێرۆریستی پاسداران ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگە تۆپباران کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای تێرۆیستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئیران ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگە تۆپباران کرد.
لە ئاکامی تۆپبارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها هێرشی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکاندا، زەرەرێکی زۆر بە مووچە و مەزرا و ئاژەڵدارانی ناوچەی سیدەکان گەیشتووە و ئەو هێرشە ڕێژیم خەڵکی ئەو ناوچەیەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.