بانکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ئامارێکی سەرسووڕهێنەری سەبارەت بە ئابووری ئێران بڵاو کردەوە.
ڕێژیمی ئێران کە تاکوو چەند مانگ پێش ئێستا خۆی بە هەژدەهەمین وڵاتی خاوەن ئابووریی بەهێزی دنیا دەناساند، بەپێی ئامارە تازەکان لە پلەی ٥١ـەمی ڕیزبەندی وڵاتانی دنیادا هاتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی تەجارەت نیوز، کێشە لەوەدا بووە کە تاکوو ئێستا داهاتی ڕیاڵی ئێران بە دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی دەژمێردرا، هەر ئەوەش ببوو بە هۆکارێک تاکوو ڕێژەی وەبەرهێنان لە وڵاتی ئێراندا زۆرتر لەو شتە کە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیەتی پیشان بدرێت. بۆ نموونە بەپێی ئەم ئامارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئێران لەلایەن سەندووقی نێونەتەوەیی دراوەوە وەکوو ٢٢هەمین وڵاتی خاوەن ئابووری دنیا ناسرا،بەڵام ئێستا بانکی نێونەتەوەیی ئەم ئامارەی بە نرخی ڕاستەقینەی دۆلار هەڵسەنگاندووە کە بەو مانایە قەبارەی ئابووری ئێران بە ١٩٢ میلیارد دۆلارە و بە نزیکەی ٨٥ میلیۆن حەشیمەتەوە نیوەی ئێمارات،یەک لە سەر چواری تورکیە و یەک لە سەدی ئامریکایە.