سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی “ناتۆ”: ڕێژیمی ئیران و کۆرەی باکوور بە بەربڵاوی درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیی مەترسیداری مووشەکیی دەدەن و دەبێ لەلایەن ئەندامانی ناتۆ پێش بەو دوو وڵاتە بگیردرێت.
یەنس ستۆلتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی “ناتۆ” لە کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆنتڕۆڵکردنی “چەکە کۆمەڵکوژەکان” کە لەلایەن ئەندامانی ناتۆ بەڕێوە دەچێت وتی: ئەندامانی ناتۆ بۆ پاراستنی پەیمانی پێشگرتن بە پەرەپێدانی چەکە کۆمەڵکوژەکان، دەبێ هاوکاریی زیاتریان هەبێت و بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی چەکوچۆڵەکان و بەرەنگاریی لەگەڵ توندوتیژییەکان لە بەرنامەیان دابێ و بەجیددی کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ باسی ئەوشی کرد کە، ڕێژیمی ئێران و کۆرەی باکوور بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرە بە تەکنۆلۆژیی مەترسیداری چەکی کۆمەڵکوژ دەدەن و ئەو هەوڵانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانیی زۆر مەترسیدارە و هەروەها بەنیسبەت لەبەرچاو نەگرتنی یاساکانی کۆنترۆڵکردنی چەکوچۆلەکان لەلایەن ڕووسیە و پەرەپێدانی خێرایی وزەخانەکانی ناوکیی چین هۆشداریی جیددی داو و وتی: دەبێ بە هەموو شێویەک پێش بەوانە بگیرێ بۆئەوەی نەبنە مەترسی لەسەر کۆمەڵگەی جیهانی.