مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سەردەشت مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵەیان بە ناوی “محەممەد فەردانی” خەڵکی میراوای ئەو شارە دەسبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ئەم مێرمندالەیان دەسبەسەر کردووە و محەممەد فەردانی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە شوێن ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.