لە یادی کارەساتی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات، ئەویندارانی نیشتمان لە شارەکانی دیواندەرە، سنە و ئاوایی گاوەرە، پشتیوانی و هاوخەمی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی سنە، دیواندەرە و ئاوایی گاوەرە، لە ٣هەمین ساڵیادی کارەساتی مووشەکبارانی قەلای دێموکرات کە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی
یەوە ڕووی دا، بە چالاکیی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ بەو بۆنە خەمناکەوە، هاودەردی و پشتیوانی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەربڕی.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەکانی دیواندەرە، سنە و گاوەرە لەنێو قووڵایی دڵی دوژمنی داگیرکەرەوە بە چالاکیی تەبلیغی، کردەوەکانی سپای تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم کرد و بەبۆنە خەمناکەوە پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە و بە گوێی دوژمنیان هەڵدا کە خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک و لە هیچ کارەساتێکدا ناچێتە ژێر ڕکێفی کۆماری ئیسلامی و بەردەوام لەسەر وەرگرتنی مافە ڕەواکانی خۆی.