کرێکارێکی لاوی خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە بە ناوی “ئیرەج ڕەحیمپوور” لە کاتی کارکردن بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپاریزیی کارەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ئیرەج ڕەحیمپوور” کرێکارێکی لاوی خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە، بەهۆی ڕووداوی کار و نەبوونی کەرەستەی خۆپارێزییەوە لە شاری پاوە گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە ڕۆژانە لە ئێران و کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە، خەڵکانێکی زۆر تووشی بریندار دەبن و هەندێکیشیان گیان لەدەستدەدەن. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزیی کارەوە بۆ کرێکاران هیچ هەوڵێکی ئەوتۆ نادەن و لە ڕاستیدا گیانی خەڵکیان بۆ گرینگ نییە.