ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له داڵاهۆ تووڕه‌یی‌و ناڕه‌زایه‌تیی خەڵکی گەهوارەی به‌دوودا هات.
خه‌ڵکی گه‌هواره چه‌ند ڕۆژه له ناڕەزایەتی‌یه‌کانیان به ئاکامی هه‌ڵبژاردن له شاره‌که‌یان به‌رده‌وامن. خه‌ڵکی ناڕازی ده‌ڵێن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌وه به ئوتوبوس خه‌ڵکیان بۆ ده‌نگدان هێنابووه ئه‌وێ تا فەلاحەت پیشە، کاندیدی جێی په‌سندی خامنه‌یی سه‌ربخه‌ن‌و له‌و کاره‌ش‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون.
به‌شی گەهوارە لە داڵاهۆ له بەر زۆریی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی له مێژه ببێته شار، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵه‌که‌ی هەموو کوردی یارسانین، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم‌و له‌سه‌ر بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌یه‌کان پشتگوێ ده‌خرێن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و له ڕووداوێکی دیکه‌دا کەسانی سەر بە رێژیم هێرشیان کردۆتە سەر جەمخانەی یارسانەکان لە شاری شائابادو ویستوویانە ئەو شوێنە ئاگر بدەن‌و ده‌رک‌و په‌نجه‌ره‌و شیشەی ئەو شوێنە پیرۆزەی یارسانەکانیان شکاندوە.
هێزه‌کانی سه‌ر به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم هه‌روه‌ها به دروستکردنی سمێلی ده‌سکردو ده‌مه‌لاسکه‌ی یارسانه‌کان سووکایه‌تییان پێکردوون.
شایانی باسه که بەپێی دوایین ئاماری هەواڵدەرییەكان زیاتر له ١٠٠ حاڵه‌تی سه‌رپێچیی گەورەی هەڵبژاردن لە سەراسەری ئێران‌دا ڕاگەیەندراوە.
كڕین و فرۆشتنی دەنگ، كەڵكوەرگرتن لە پێگەی شوغڵی بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، بەكارهێنانی شوێنە ناقانوونییەكان بۆ پڕوپاگەندە، بێڕێزی كردن بە بەربژێرەكان‌و تەبلیغات دژی هێندێكان کۆمه‌ڵێک له‌و سه‌رپێچییانه‌ن که ئه‌و زیاتر له ٢٠٠ که‌سه‌یان له‌سه‌ر گیراوه.