ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی و کۆگاکردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن ڕێژیمەوە، ڕوو لە هەڵکشانە.
سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێوەنەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئیزن نادا بە لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزە بۆ چاوەدێری بەرنامەی ناوکیی ئێران و شاردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو و بەردەوامە لە پێشێلکارییە ناوکییەکان و کۆگاکردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو، بەڕێژەی لەسەتا ٦٠ گەیشتوەتە ١٠ کیلۆگرام.
هەر لەم پێوەندییەدا پێشتر وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە، داوای لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کردبوو کە کۆتایی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی بێنن و هاوکارییەکانتان لەگەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەی وزە بەردەوام بکەن و بە زووترین کات بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن.