لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە تا ئیستا ٦٧ کۆڵبەر بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان کوژراون یان بریندار بوون، بەوەش ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا کوژراون یان بریندار بوون گەیشتووەتە ١٢٠ کەس.
به پێی بانکی زانیاریی ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی دوومانگ و نیوی هاوینی ئەمساڵدا لانیکەم ٦٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوهدوونانی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ٦٧ کاسبکارە ٥٤ کەسیان بریندار بوون و ١٣ کۆڵبەریش کوژراون. کوژران و برینداربوونی ٦٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لەحالێکدایە کە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٥٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد درابوونە بەر دەستڕێژ کە لەو ٥٣ کۆڵبەرە ١٥ کەسیان کوژراون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار بوون. بەو پێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون یان بریندار بوون گەیوەتە ١٢٠ کەس کە ٢٨ کەسیان کوژراون و ٩٢ کەسیش بریندار بوون. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەقهەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا یا بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.