گوڵێ ئەحمەدی، دایکی شەهید شەریف پوورمحەممەدی، خەڵکی گوندی سینگان لە ناوچەی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە گوڵێ ئەحمەدی، دایکی شەهید شەریف پوورمحەممەدی، خەڵکی گوندی “سینگان”ی سەر بە ناوچەی شنۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بە بەشداری خەڵکێکی زۆر لە گۆڕستانی فەقێشاڵ بە خاک سپێردرا.
شەهید شەریف پوورمحەممەدی یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و چاونەترسەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە کاتی هێرش بۆ سەر پایگای بەکرێگیراوانی ڕێژم لە تاماوان، بەهۆی قورسی برینەکانیەوە شەهید دەبێ و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی گەل و نیشتمان دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دایە” گوڵێ ئەحمەدی” سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.