جۆبایدێن دەڵێ: گرووپی تاڵیبان پاش بە دەسەڵات گەیشتنی لە ئەفغانستان دەبێ مافی مرۆڤ و مافی ژنان لەو وڵاتە پێشێل نەکا و بۆ ئەویکە گرووپی تاڵیبان بە فەرمیی بناسین ئێستا کاتی نییە، ڕێگایەکی درێژمان لە بەردەمدایە.
جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەهەمبەر بەدەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا و بڕیاری ئەمریکا بۆ بە فەرمیی ناسینی تاڵیبان لە ئەفغانستان وتی: بۆ ئەوەیکە ئێمە تاڵیبان وەکوو دەسەڵاتداری ئەفغانستان بە فەرمیی بناسین کاتی زۆری دەوێ و ڕێگایەکی درێژمان لە پێشە و ئەو گرووپە دەبێ بە کردەوە بیسەلمێنێ کە پارێزەری مافی مڕۆڤ و ژنانە و پێبەندە بە هەموو یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان.
هەرلەم پێوەنییەدا زۆربەی هاووڵاتییانی ئەفغانستان و وڵاتانی ئورووپایی ترسی ئەوەیان هەیە کە گرووپی تاڵیبان وەکوو یەکەمین دەورەی دەسەڵاتداریی خوی لە ئەفغانستان، ئازادییەکان سەرکوت و مافی مرۆڤ و مافی ژنان پێشێل بکا و ئەفغانستان بکا بە شوێنێکی پارێزراو بۆ گرووپە تێرۆریستەکان.