ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه، کۆمەڵێک له كارمه‌ندانی گرێبه‌ستیی ئیداره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له كرماشان به هۆی پێنه‌دانی ساڵانه‌و ناڕوونیی چاره‌نووسیان كۆبوونه‌وه‌یەکی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له شوێنی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی ئیسار گیرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی دیکەش كه له كرماشانه‌وه هاتوە، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ئیداره‌ی به‌رق به هۆی پێنه‌دانی ساڵانه‌و جێژنانه‌کەیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق كۆبوونه‌تەوه.
هاوكات، كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی سیمانی بێستونی كرماشانیش كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردوە.
له هه‌مان ڕۆژدا گرووپێك له په‌رستارانی ده‌رمانگای “ئیمام محه‌ممه‌د فخری ڕازای” له شاری سنه شبه هۆی پێنه‌دانی مووچه ٣ مانگ‌و زیاده‌كاری له شوێنی ئه‌م ده‌رمانگایه له شارۆچكه‌ی حاجی ئاباد كۆبوونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ناه‌ندی بێهداشت سنه به هۆی پێنه‌دانی جێژنانەی ئەمساڵیان كه قه‌راربوو ڕۆژی ٢ی ڕه‌شه‌ممه بدرێ، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بە پێنەدانی ئەو مافەیان له‌به‌رده‌م ئه‌م ناوه‌نده له شه‌قامی “تاڵه‌قانی” كۆبوونه‌وه.