• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەیاننامەی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/09/07
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان, کوردستان
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

هاونیشتمانانی بەڕێز!

خەڵکی خەباتکەر و خۆڕاگری کوردستان!

هێز و لایەنە سیاسییە ئێرانی و کوردستانییەکان!

کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان!

سێ ساڵ بە سەر کردەوە تێرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە بەزاندنی سنوورە قانوونییە نێودەوڵەتییەکان “قەڵای دێموکرات” لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی ڕابرد. لەو پەلامارە مووشەکییەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌ لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ (٨ی سێپتامبری ٢٠١٨)دا، ١٦ تێکۆشەری حیزب شەهید بوون کە شەش کەس لەوان ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون و پتر لە ٥٠ کەسیش لە تێکۆشەرانی دێموکرات کە لە نێویاندا ژن و منداڵ دەبیندران بریندار بوون.

بێ‌شک مەبەستی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی لە بەئامانج‌گرتنی “قەڵای دێموکرات” و “کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان” لێدانی زەبرێکی قورس و کاریگەر لە پەیکەری بزووتنەوەی نەتەوەیی و مافخوازانەی کورد لە ئێران بوو. کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێشتریش بە فڕۆکەی شەڕکەڕ کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی لە قەڵای دێموکرات کردبووە ئامانج، ئەمجارەشیان بەهێزترین چەکی سەربازیی خۆی، واتە مووشەکی بالستیکی بۆ ئەم پەلامارە دەکار کرد و دواتر لە دانپێدانان و وەئەستۆگرتنی بەڕەسمیی بەرپرسایەتیی خۆی لەم کردەوە تێرۆریستییە؛ هۆکاری ئەم هێرشە سامناکەی لەدژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ ڕەواندنەوە و بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانە گەڕاندەوە کە ئەم حیزبە لەسەر دەسەڵاتەکەیان دروستی کردووە. ئەم مەترسییانەش کە کۆماری ئیسلامی باسیان دەکا بوونی کاریگەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەیدانی بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێژیم، وێژمانی شوێندانەری ئەم حیزبە لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زەرفییەتی خەباتگێڕیی خەڵکی کوردستان و باوەڕ و متمانەی بەهێزی خەڵک و کۆمەڵگەی کوردستان بە سیاسەت، ئامانج و بەرنامەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.

ئامانجێکی دیکەی ڕێژیم لەو پەلامارە مووشەکییەی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان تەنانەت بە نرخی بەزاندنی هەموو هێڵە سوورە قانوونی و پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان گەیاندنی ئەم پەیامە بە وڵاتانی بڕیاردەری کۆمەڵگەی جیهانی لەمەڕ پێشاندانی توانا سەربازی و کردەوەی تێکدەرانەی بوو. کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە نێوخۆی وڵاتدا نوقمی قەیرانە کەڵەکەبووەکان بوو، ئامادە بوو لەپێناو دەستەبەری کۆمەڵە ئیمتیازێک لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکاندا بەئاشکرا پەردە لە سیمای تاوانکارانە، سیاسەتی زێدەخوازانە، نێوەرۆکی تیرۆریستی ‌و ماهییەتی دەستدرێژکارانەی لا بدا.

ڕووداوی مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات کە پتر لە هەموو جارێک و باشتر لەهەر کاتێک ڕوخساری ڕاستەقینە و تێرۆریستیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دوژمنایەتیی ئەم ڕێژیمەی لەگەڵ نەتەوەی کورد و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەی ئاشکرا کرد، لە ئاستی جیهانیدا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، و باسی ئەو هێرشەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکرات لە خاکی عێڕاق لە کۆبوونەوەی شوڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و لەلایەن نوێنەری ئەمریکاوە هاتە گۆڕێ. لەگەڵ ئەوەشدا کە هەم هێزە کوردستانی و هەم حیزب و لایەنە سیاسییە ئێرانییەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا هاتنە سەر خەت، بەڵام بەهێزترین و ڕاشکاوانەترین کاردانەوە بەو جینایەتەی کۆماری ئیسلامی، وەڵامدانەوەی خەڵکی کوردستان بوو. خەڵکی کوردستان لە وەڵامی بانگەوازی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی ٢١ی خەرماناندا وشیارانە و بوێرانە و لە مانگرتنێکی گشتی و کەم‌وێنەدا “نا”یەکی گەورە و بەهێزی دیکەیان بە ڕێژیم گوت. ئەم مانگرتنە کردەوەیەکی مەدەنیی یەکگرتووانە بوو کە لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا بە شانازییەوە تۆمار کرا و، پشتیوانی و هاوپێوه‌ندییەکی که‌م‌وێنه‌‌ له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستان بوو کە بەحەق دەکرێ نوێنگەی خاوه‌ندارییەتیی گەلی کورد له پرسە ڕەواکەی لەسەر دابندرێ کە مۆری ناکامیی چوار دەیە سیاسەتی تواندنەوە و سەرکوتی بزووتنەوەی سیاسیی کوردی نا بە نێوچاوانی کۆماری ئیسلامییەوە.

سێ ساڵ پاش ئەم ڕووداوە، کۆماری ئیسلامی ئەگەرچی هەروەک جاران لە پێکهێنانی کەشی کڕوماتی لە کۆمەڵگە و لە سیاسه‌تی سه‌رکوتی بزووتنەوە نێوخۆییەکان، بەردەوامیی لە پیلانگێڕییە تێرۆریستییەکان دژی نەیارە سیاسییەکانی و؛ هەروەها تێکدانی سەقامگیری و نائەمن‌کردنی وڵاتانی ناوچە بەردەوامە، بەڵام پایەکانی شەرعییەت و بناخەکانی دەسەڵاتداریی پتر لەهەر کاتێک کەوتووەتە لەرزە. لە کوردستانیش سەرەڕای توندتربوونی کەشی ئەمنییەتی و، بگرە و بەردەی زیاتری ناوەندە ئەمنییەتییەکان، بەڵام ئەوەی لە پاشەکشەدایە وێژمانی کۆماری ئیسلامی و ئەوەی بەردەوام بەرەوپێش هەنگاو دەبڕێ جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کوردە. حیزبی دێموکرات و هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستانیش به پشتبه‌ستن به‌ پاشخان و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی خه‌باتی گەلی کورد شێلگیرتر لە جاران لە گۆڕەپانەکەدان و، لە خەباتی پێشمەرگانە و به‌هێزکردنی به‌ستێنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری به‌دژی ڕێژیم بەردەوامن. لەگەڵ ئەوەشدا بە سەرنجدان بە مەنتیق و عەقڵییەتی سیاسی، مێژووی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی و جموجۆڵە بەناو دیپلۆماتیک و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لەو ماوەیەشدا، دڵنیاین کۆماری ئیسلامی لە هیچ بڕگەیەکی مێژووی تەمەنیدا واز لە پیلانگێڕی ئەمنیەتی و کردەوەی تێرۆریستی ناهێنێ. بۆیە به ‌له‌به‌رچاوگرتنی بەزاندنی هێڵە سوورەکانی سنووری نێودەوڵەتی و پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێران لە پێشوودا، پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی بۆ ڕێگەگرتن لە چەندپات‌بوونه‌وه‌ی جینایه‌تەکانی جۆری ١٧ی خەرمانان، پووچەڵ‌کردنەوەی پیلانە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی و پاراستنی گیانی تێکۆشه‌رانی سیاسیی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و دژبەرانی دیکەی ڕێژیم، سنوور بۆ ڕەفتارە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی دابنێ و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه به‌دژی ده‌ستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵێنێتەوە.

 

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!

بێرنارد کوشنێر، وەزیری دەرەوەی پێشووی فەڕانسە کە چەند ڕۆژ دوای ڕووداوی ١٧ی خەرمانان بۆ دەربڕینی هاوخەمیی خۆی و گەلی فەڕانسە سەردانی قەڵای دێموکراتی کرد، لە کۆڕی ئەندامانی ڕێبەری و بنەماڵەی قوربانییانی ئەم ڕووداوەدا گوتی: “ئێوە بۆ ئەوە نەکرانە ئامانج کە خەباتێکی توندوتیژتان بەڕێوە بردووە، چونکی هەموومان دەزانین کە ئێوە لایەنگری توندوتیژی نین. ئێوە بۆیە کرانە ئامانج چونکی وەک میراتگری ڕێبەرانی شەهیدتان خەباتێکی سیاسی، ئینسانی و شارستانییانە بەڕێوە دەبەن و هەڵگری پەیامێکی دێموکراتیک و پێشکەوتنخوازن.” ڕاستە ئەم پەلامارە دڕندانەیە پۆلێک له باشترین ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و کادر و پێشمه‌رگەی بەوەجی له حیزبی دێموکرات و له بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد ‌ستاند، بەڵام حیزبی دێموکرات پێی نەچەمی و “کوشنێر” گوتەنی مێرانە و پشت‌ئه‌ستوور به ئیراده‌ی ڕێبه‌ری و فیداکاری و نەسرەوتنی کادر و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کانی و پشت‌قایمیی کۆمەڵانی خەڵک پشتی ڕاست کرده‌وه و لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگانە و پێشکەوتن‌خوازانەی بەردەوامە، و هەتا گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی گەلی کورد بەردەوام دەمێنی.

کۆماری ئیسلامیی ئێران چوار دەیەیە بۆ بەچۆکداهێنانی بزووتنەوەی ڕەوای کورد هەموو چەکێک لە دژی حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان دەکار دەکا. میلیتاریزەکردنی کوردستان، تێرۆری ڕێبەران و کادر و پێشمەرگەکان، سەرکوتی خوێناوی بزووتنەوە و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان و پلان و پیلانگێڕیی بەردەوام بۆ دروست‌کردنی قەیرانی شوناس بۆ نەوەی نوێی ئەم گەلە سیاسەتێک بووە کە بەردەوام لەسەری ڕۆیشتووە. بەڵام هەموو کاتێ لەبەرامبەر ئیرادەی مافخوازانە و خەباتی دوورودرێژ و پڕ لە سەروەریی کورد و حیزبی دێموکرات کە هەزاران ڕۆڵەی نەتەوەکەمان، لەنێو ئەواندا ڕێبەرانی گەورەی وەک پێشەوا قازی محەممەد، د. قاسملوو و د. سادق شەرەفکەندی گیانیان لە پێناوی ئامانجەکانیدا بەخشیوە، بەچۆکدا هاتووە. مووشەک‌تێگرتنەکەی ١٧ی خەرمانانیش نیشانەیەکی دی لە زەبوونی و دەستەوەستانیی ڕێژیم لە بەرامبەر ئیمان و باوەڕی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات بە سەرکەوتن لەو خەباتە ڕەوایە بوو کە هەتا گەیشتن بە ئامانج درێژەی دەبێ.

لە سێهەمین ساڵوەگەڕی مووشەک‌بارانی قەڵای دێموکرات‌دا سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی بەرزی شه‌هیدانی سوورخەڵاتمان و په‌یمانیان لەگەڵ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌روه‌ک هەمیشە بە ئیراده و شێلگیری پترەوە له‌ خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی و لەپێناو دەستەبەری ماف و ئازادییەکانمان و هه‌تا وه‌دیهێنانی ئاواتی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بین.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستان

ده‌فته‌ری سیاسی

بابەتی هاوشێوە

کوردستان

هێرشی چەکداری بۆ سەر پاسگایەکی ڕێژیم لە ناوچەی ئیلام

ڕێکەوتی 2022-05-19
کوردستان

قەدەغەی بڵاو بوونەوەی دەنگوڕەنگی وریا غەفووری، لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران

ڕێکەوتی 2022-05-19
کوردستان

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد، بە تەقەی هێزەکانی رێژیم لە جۆونەقان

ڕێکەوتی 2022-05-19

نوێترین

هێرشی چەکداری بۆ سەر پاسگایەکی ڕێژیم لە ناوچەی ئیلام

ڕێکەوتی 2022-05-19

قەدەغەی بڵاو بوونەوەی دەنگوڕەنگی وریا غەفووری، لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران

ڕێکەوتی 2022-05-19

ڕووسیە ٨٥ دیپلۆماتی ئورووپایی لە وڵاتەکەی دەر کرد

ڕێکەوتی 2022-05-19

عەلی خامنەیی: ڕێژەی حەشیمەتی ئێران، دەبێ بەرز ببێتەوە

ڕێکەوتی 2022-05-19

بەردەوامیی هەڕەشەکانی رێژیمی ئێران لەسەر کەشتیڕانیی نێونەتەوەیی

ڕێکەوتی 2022-05-19

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد، بە تەقەی هێزەکانی رێژیم لە جۆونەقان

ڕێکەوتی 2022-05-19

ڕێژیمی ئێران و هێزە میلیشیاکانی خەریکی پڕ کردنەوەی جێگەی بەتاڵی هێزەکانی ڕووسیە لە سووریەن

ڕێکەوتی 2022-05-19

پشتیوانیی ئەمریکا لە پەیوەستبوونی فینلاند و سوئید بە هێزەکانی ناتۆ

ڕێکەوتی 2022-05-19

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی ٤٠ساڵەی دامەزرانی فێرگەی پێگەیاندنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-05-19

کورتهێنانی بوودجە لە دەوڵەتی ڕەئیسی‌دا

ڕێکەوتی 2022-05-18

کێشەی کەم‌ئاوی پارێزگای لوڕستانیشی گرتەوە

ڕێکەوتی 2022-05-18

ئەمریکا: ڕێژیمی ئێران بە بێ‌ تاوان خەڵک دەسبەسەر و لە سێدارەی دەدا

ڕێکەوتی 2022-05-18

دەسبەسەرکرانی ژنێک لە شاری سنە

ڕێکەوتی 2022-05-18

بەردەوامی ملیتاریزە کردنی شارەکانی سنە و مەهاباد لە لایەن ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2022-05-18

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

ڕێکەوتی 2022-05-18

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist