بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلجەزیرە، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە هەموو قۆناغەکان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی نوێی ئەفغانستان بە بەرپرسایەتی تاڵیبان تێپەڕ بووە و مەلا غەنی بەرادەر وەکوو سەرۆکی نوێی دەوڵەت دەناسێندرێت و جێگر و هاوکارەکانی دیاری کردووە بەڵام ئاماژەی بە ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕەکە نەکرد.
تاڵیبان و ئەلقاعیدە و گرووپە جیهادییە شیعە و سونییەکانی وڵاتانی دەوروبەر هەمووکات پەیوەندییەکی تۆکمەیان لەگەڵ وڵاتی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە بووە و لە ئێستادا زیاتریش بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تاڵیباندا بە شێوەی تایبەت داواکراوە کە وڵاتانی ئێران،قەتەر،پاکستان،ڕووسیە و چین بەشداری ئەم کۆڕە بکەن.