لە دووهەمین ساڵیادی سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لەئێران، دادگایەک وەکوو “دادگای نێونەتەوەیی خەڵک” بۆ پێداچوونەوە بە پەروەندەی تاوانکارانی ئەو سەرکوتکردنە کە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و خودی عەلی خامنەیی سەرکوتکراون، لە ڕۆژی ١٩تا٢٣ی خەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە وڵاتی لەندەن بەڕیوە دەچێ.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەو دادگایەوە بەیاننامەیەک بڵاو کراوەتەوە کە، ئەو دادگایە بەپێی شایەتیی سەدان کەس لە شایەتحاڵان و بە بەڵگەوە ئەو کەرەساتە نامرۆییە سەلمێنراوە کە بەدەستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی ڕوویداوە، ئەو دادگایە لە وڵاتی لەندەن لە ئاستی جیهانیدا ڕووبە خامنەیی بەڕێوە دەچێ و دەبێ وڵامدەری ئەو کردەوەیە بێ.
ئەو دادگایە لە لایەن هەر٣ ڕێکخراوی “دادپەروەریی بۆ ئێران، مافی مرۆڤی ئێران و پێکەوە دژی سێدارە” لە لەندەن بەڕیوە دەچێ.
هەروەها بڕیار وایە کە، چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتی خۆپێشاندانی خەزەڵوەری ٩٨ و شایەتحاڵان لەو دادگایەدا بوونیان هەبێ و لە نزیکەوە لەبەردەم دەستەیەک کە پێکهاتەیەکی تێکەڵاوە لە پارێزەرانی نێونەتەوەیی بۆ بە تاوانبارناساندنی عەلی خامنەیی و بەرپرسانی جینایەتکاری ڕێژیمی ئێران کە ٢ساڵ لەمەو پێش بە سەدان کەسیان لە خۆپێشاندانێکی مەدەنییدا کردە قوربانیی بەرژەوەندی و کردەوە تێرۆریستییەکانی خۆیان.